لە خولی کالچیۆی ئیتالی و لە هەفتەی بیست و دووی ئەو خولەدا لە یاریگای یوڤی ئەرینا هەردوو یانەی یۆڤانتۆسی پێشەنگ و ئەیسی میلانی ڕوبەروی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یۆڤی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ئەیسی میلانی توشی شکتێکی قورس کرد.
گۆڵەکانی یۆڤانتۆس کارلۆس تیڤزو بۆنۆچی و ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵەکەی میلان لوکا ئەنتۆنێلی تۆماری کرد.
بەم سەرکەوتنە خانمە پیرەکە بە ٥٣ خاڵ لە پێشەنگی کالچیۆ دێت و میلانیش بە ٢٩ خاڵ لە پلەی نۆیەم دایە.
ئا/ شاهۆ فایق