سەرۆكی پەرلەمان‌و جێگری سەرۆك‌و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ 4رۆژ كارەكانیان هەڵپەسارد

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، سەلیم جبوری‌و جێگری سەرۆك كۆمار، ئۆسامە نوجێفی‌و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ساڵح موتڵەگ، كە هەر سێكیان سوننەن بۆ 4 رۆژ كارەكانیان هەڵپەسارد.

ئاژانسەكانی بڵاویانكردەوە هەڵوێستی ئەم سێ بەرپرسە باڵای سوننەی حكومەتی عێراق وەك كاردانەوەیەك دێت بەرامبەر رفاندنی ئەندام پەرلەمانێكی سوننە‌و كوشتنی پاسەوان‌و خزمەكانیانەوە لەشاری بەغدا كە  پەنجەی تاوان بۆ ملیشیا شیعەكان رادەكێشرێت.

هەر دوێنێش 14/2  بە هۆی هەمان رووداوەوە پەرلەمانی عێراق بشێوی تێكەوت‌و نەیتوانی كۆبوونەوەكەی تەواو بكات.



PM:02:11:15/02/2015