نەخشە.. داعش گەیشتە 350 كیلۆمەتری ئەوروپا‌و هەڕەشە دەكات

گروپی تیرۆریستی داعش هەڕەشە لەئەوروپا دەكات ئەگەر ئیتالیا هێرش بكاتە سەر لیبیا، بەسەدان هەزار چەكدار بۆ شەڕ دژی ئەوروپا دەكات.

بەپێی هەواڵێكی (المیادین) بەجێگیربوونی داعش لە لیبیا، ئەم گروپە تیرۆریستیە توانیویەتی بگاتە دووری 350 كیلۆمەتری ئەوروپا‌و شاری "سیرت" لە لیبیا لە راستیدا دەروازەی گەیشتە بە كشیوەری ئەوروپایە.

پاش ئەوەی ئیتالیا رایگەیاند خوازیاری ئەوەی هێرش بكاتەسەر داعش لە لیبیا، گروپی تیرۆریستی داعش هەڕەشە لە ئوروپا دەكات‌و دەڵێت "لە رێگەی كەنارەكانی دەریای ناوەڕاست 500 هەزار چەكدار رەوانەی ئەوروپا دەكەن‌و ئەو كیشوەر نوقمی هێزەكانی خۆیان دەكەن".





PM:04:20:21/02/2015