چا زۆر بخۆیتەوە ئەم سودەت دەست دەكەوێت

چەند پسپۆڕێكی ژاپۆنی توێژینەوەیەكی نوێیان لەسەر كاریگەرییەكانی چا لەسەر تەندروستی مرۆڤ ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە ئەو خواردنەوە گەرمە سودێكی زۆری بۆ ئێسكی بەتەمەنەكان هەیە.
توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی ئۆساكای ژاپۆن ئەنجامیانداوەو ئاشكرایان كردووە كە چا چەندین ماددەی دژە ئۆكسیدی تێدایە كە دەبێتە هۆی زیادكردنی چڕی ئێسك لای كەسانی بەتەمەن، ئەمەش هۆكارێكە بۆ كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی ئێسك.
بەڕای پسپۆڕەكان یەكێك لە ماددە گرنگەكانی پێكهاتەی چا ماددەی تیافلافینە، كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو ماددانەی هۆكارێكن بۆ توشبوون بە نەخۆشییەكانی ئێسك.
توێژینەوەكە پێیوایە كە بۆ دەست كەوتنی ئەو سودەی چا پێویستە ئەو خواردنەوەیە بە بڕێكی زۆر بخورێتەوە بۆ ئەوەی ماددەی تیافلافین لە لەشدا زیاد بێت وپارێزگاری لە چڕی ئێسك بكرێت.



PM:12:53:02/03/2015