لەهەفتەی بیست وپێنجی خولی کالچیۆی ئیتالیا شەوی ڕابردوو لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆی تایبەت بە یانەی ڕۆمای پایتەخت هەردوو یانەی یۆڤانتۆسی پێشەنگ و ڕۆمای خاوەن پلەی دووەم روبەڕوی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یاریەکەیان بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە بە کۆتا هات.
گۆڵی یۆڤانتۆس کارلۆس تیڤێزی ئەرژەنتینی لە خولەکی ٦٤ دا بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ تۆماری کردوو ، گۆڵی یەکسانبوونی ڕۆما سیدۆ کایتای مالی لە خولەکی ٧٨ دا تۆماری کرد.
بەم بەرامبەربوونە یۆڤانتۆس پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە کرد بە ٥٨ خاڵ و ڕۆماش بە ٤٩ خاڵ لەپلەی دووەم دێت.