ڤیدیۆ...سوپایەك لە پشیلە پارێزگاری دورگەیەكی ژاپۆن دەكات

ژمارەیەكی زۆر لە پشیلە لە یەكێك لە دورگەكانی باشوری ژاپۆن ژیان بەسەر دەبەن و بەناو كۆڵان و شەقامەكانیدا هاتوچۆ دەكەن.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز ژمارەی ئەو پشیلانەی لە دورگەی ئۆشیمای باشوری ژاپۆن ژیان بەسەر دەبەن لە ژمارەی دانیشتوانەكەی زیاترە، بە جۆرێك هەر كەسێكی ئەو شارە 6 پشیلەی بەردەكەوێت و دەتوانرێت سوپایەك لەو پشیلانە دروست بكرێت.
زۆرینەی دانیشتوانی دورگەری ئۆشیما لە كەسانی خانەنشینن و سەرقاڵی ڕاوە ماسین.
ماوەی چەندین ساڵ پشیلەكانی ئەو دورگەیە سەرقاڵی ڕاوكردنی مشك بوون و لەئێستادا لەو دورگەیەدا مشك بونی نەماوە، بۆیە ناچار پشیلەكان دەستیان كردووە بە ڕاوكردنی ماسی.
پشیلەكانی ئەو ناوچەیە بەجۆرێك مامەڵە دەكەن وەك ئەوەی خاوەنی دورگەكە بن، بەردەم لە هەموو شوێنێكدا دەبینرێن.
زۆری ژمارەی پشیلەكان لە دورگەی ئۆشیما وایكردووە ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاری سەردانی ئەو دورگەیە بكەن هەرچەندە هیچ چێشتخانە و دوكان و تەنانەت ئۆتۆمبیلیشی تێدا نییە.





PM:01:35:04/03/2015