دێمپسی: نیگەرانین لە كوشتاری سوننەكانی تكریت بەدەستی میلیشیا شیعەكان

‌ژەنەڕال مارتن دێمپسی
ژەنەڕال مارتن دێمپسی سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمەریكا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە ئەنجامەكانی كۆنترۆڵی تكریت لەلایەن میلیشیا شیعەكانی سەر ئێران‌و ئەگەری كوشتاری سوننەكانی ئەمشارە راگەیاند.

مارتن دێمسی لەكۆبوونەوەی سیناتی ئەمەریكا رایگەیاند: هیچ گومان لەوەدا نیە كە هێزەكانی سوپای عێراق دەتوانن داعش لەتكریت دەربكەن، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەوەیە كە ئاسای بە چوونە دەرەوەی داعش خێزانە سوننەكانی بۆ سەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان دەگەڕنەوە‌و ئایا توشی كوشتاری فیرقەیی‌و مەزهەبی نابینەوە؟.

دێمپسی وتی "ژمارەیە میلیشیا شیعەكان كە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەكرێت نزیكەی 20 هەزار كەسە‌و ئەم ژمارەیە لەلایەن ئێرانەوە راهێنانیان بۆ كراوە‌و چەكی ئێرانییان پێیە، بەڵام هیچ هۆكارێك لەبەردەست دا نیە ئەوان بیانەوێت هێرش بكەنەسەر هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق.

سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمەریكا وتی:  ئازاد كردنی تكریت نیەتی ئێران تاقی دەكاتەوە كە ئایا ئەم وڵاتە دەیەوێت رۆڵی پۆزەتیڤ لە عێراقدا بگێڕێت یان نا؟.



PM:12:41:12/03/2015