كاندیدی سەرۆك كۆماریی ئەمەریكا: بەڵێنی سەربەخۆیی كوردستان دەدات

سیناتۆرێكی كۆماری خوازی ئەمەریكا دەڵێت لەبری هاوكاری كورد بۆ شەڕ لەگەڵ داعش، بەڵێنی دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی كوردستانیان پێدەدات.

راند پاوڵ، سیناتۆری كۆماریخواز كە بەنیازە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی سەرۆك كۆماریی ئەمەریكا لەساڵی 2016 خۆی هەڵبژێرێت لە لێدوانێك بۆ هەواڵنێری "بریت پارت"ی لوبنانی دەڵێت: كوردەكان شیاوی ئەوەن زیاتر پشتیوانیان لێبكرێت‌و دەبێت وڵاتێكی سەربەخۆیان بێت‌و لەلایەن ئەمەریكا‌و هاوپەیمانانەوە دانیان پێدا بنرێت.

هەروەها دەڵێت "پێموابێت ئەگەر پێشنیاری وڵاتێكی سەربەخۆی بە كورد بدرێت، تا كۆتایی ژیان شەڕی بۆ دەكەن. من تەنانەت هەناوێكیش پێشتر دەرۆم‌و هێڵە سنورییەكانی كوردستان دەكێشمەوە‌و بەڵێنی وڵاتێكی سەربەخۆ بە كورد دەدەم".



PM:03:09:12/03/2015