كاندید بۆ سەرۆكی ئەمەریكا:هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران باشترین چارەسەرە

سیناتۆری باڵای ئەمەریكا كە كاندیدی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەیە بۆ ساڵی 2016 جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە بژاردەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران نابێت هەرگیز فرامۆش بكرێت.

سیناتۆر ماركۆ رۆبیۆ كە خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە ساڵی داهاتوو كاندید كردوە لە دیمانەیەكدا لەگەڵ "فاكس نیوز" دەڵێت: نابێت بژاردەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران هەرگیز لە سەر مێزی چارەسەری قەیرانی ئێران هەڵبگیرێت.

ئەو دەڵێت: نابێت هەرگیز ئەوە فرامۆش بكرێت كە بۆ بەرەوڕوبوونەوە لەگەڵ قەیرانی ناوەكی ئێران رەنگە پێویست بكات هێرشی سەربازیی بكرێتە سەر تاران.

سیناتۆر ماركۆ رۆبیۆ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە ئەو خوازیاری شەڕ نیە، "بەڵام بژاردەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران رێگاچارەی واقعییە، چونكە هەڕەشەی بەرنامەی ناوەكی ئێران هەر بەو رادەیە جیدیە".

وتەكانی كاندیدی سەرۆك كۆماری ئەمەریكا لەكاتێكدا كە گفتوگۆكانی ئێران لەگەڵ گروپی 1+5 بەردەوامە‌و بڕیارە تا كۆتایی ئەمرۆ سێشەممە ئەنجامی ئەو كۆبوونەوانە ئاشكرا بكرێت.



PM:01:36:31/03/2015