هۆڵەندا ئیسپانیای ڕاماڵی و ئیتالیاو ئینگلتەرا یەکسانبوون




سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ چەندین یاری بە هێز ئەنجام دران، لە گرنگترین یاریدا یاری نێوان ئیسپانیاو هۆڵەنداو ئیتاڵیاو ئینگلتەرا بوو.

لە یاریگای ئەمستەردام ئەرینا هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەنداو ئیسپانیا روبەروی یەکبونەوەو لەئەنجامدا هۆڵەندیەکان جارێکی تر ئیسپانیایان توشی شکستێکی تر کرد، بە دوو گۆڵی بێ وەڵام .

هەردوو گۆڵی هۆڵەندا ستیڤان دی فریگ و داڤی کلاسن لە خولەکەکانی ١٣ ، ١٦ دا تۆماریان کرد.


لە یاریەکی تردا هەڵبژاردەی ئیتالیا لە یاریگای یۆڤی ئەرینای میوانداری ئینگلتەرای کردوو هەردوو هەڵبژاردە بە گۆڵێک یەکسانبوون.

گۆڵی ئیتالیا پێلی لە خولەکی ٢٩ تۆماری کردوو گۆڵی بەرامبەربوونی ئینگلتەراش ئەندرۆس تاونسن لە خولەکی ٧٩ دا تۆماری کرد.

ئەنجامی یاریە دۆستانەکانی تریش بەم شێوەیەبوو.


یابان ٥-١ ئۆزپاکستان
کۆریای باکوور ١-٠ نیوزلەندا
چین١-١ تونس
ئیستۆنیا١-١ ئایسلەندا
سویسرا١-١ ئەمریکا
ئێراق١-٠ کۆنگۆ
ڕوسیا٠-٠ کازاخستان
سوید٣-١ ئێران
ئۆکرانیا١-١ لاتیڤیا
لوکسمبۆرگ١-٢ تورکیا
نەمسا١-١ بۆسنە
سلۆڤاکیا١-٠ چیک
ئیتالیا١-١ ئینگلتەرا
هۆڵەندا ٢-٠ ئیسپانیا

ئا/ شاهۆ فایق



AM:12:10:01/04/2015