لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەیەکی پێشبڕکێی گۆرانی بە شێوەیەکی راستەوخۆ لە تەلەفزیۆنێکی هندیەوە توندرەوێکی ئیسلامی دەچێتە سەر سەکۆی بێژەرەکەو لەبەرئەوەی جلی تەنکی لەبەردایە شەپازلەیەکی لێ دەدات.
رووداوەکە لە هیندستان روویداوە و بێژەرە ئافرەتەکە ناوی ( جوهر خان)و توندڕەوەکە ناوی عەقیل کامیلەو موسڵمانە تەمەنی ٢٤ ساڵە و لەکاتی دەستگریکردنیدا وتویەتی: چۆن دەبێت ئافرەت جل و بەرگی لەو شێوەیە لەبەر بکات.
دەسەڵاتدارانی هیند توندەرەوەکەیان رادەستی دادگا کردووە.