سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی ئیتالیا ئاشکرایان کردووە کارلۆس تیڤێزی ئەرجەنتینی بەشداری یاری یانەکەی لە جامی ئیتالیا بەرامبەر بە یانەی فیۆرنتینا ناکات بەهۆی ئەو پێکانەی کە ئەمڕۆ توشی هاتووە.
ئەمشەو کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و فیۆرنتینا لە یاری گەڕانەوەی جامی ئیتالیا روبەڕوی یەک دەبنەوەو پێشتریش فیۆرنتینا لە یاری چووندا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە یۆڤی هێنابوو.
ئا/ شاهۆ فایق