لەسەر خۆكوشتنی بەرپرسێكی زێرەڤانی روونكردنەوەیەك بڵاودەكرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر چۆنیەتی خۆکوشتنی عهمید (نهجیم تۆفیق) ناسراو بهپڵنگهكه روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە ”ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠١٥/٤/٢١، کاتژمێر (٨:٣٠)ی بەیانی، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی خۆخنکاندن لە چاکسازی گەوران، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و بەڵگەی تاوان بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کەوا کەسێک بە ناوی (ن.ت.م)،ناسراو بە (پڵینگ)، لە گەرماوی زیندان بەھۆی جل و بەرگەکەیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە"
دەقی روونكردنەوە
لە چاکسازی گەورانی شاری ھەولێر سزادراوێک بەرێگای بەکارھێنانی جلوبەرگەکەیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا.
ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠١٥/٤/٢١، کاتژمێر (٨:٣٠)ی بەیانی، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی خۆخنکاندن لە چاکسازی گەوران، دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیس و بەڵگەی تاوان بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کەوا کەسێک بە ناوی (ن.ت.م)،ناسراو بە (پڵینگ)، لە گەرماوی زیندان بەھۆی جل و بەرگەکەیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە.
دوای ھەڵگرتنەوەی تەرمەکە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی رزگاری کرا، ھەروەھا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کرایەوە لە لایەن پۆلیس.
PM:04:11:21/04/2015