لەهەفتەی سی و دووی خولی یانەکانی ئیتالیا یانەی ئەیسی میلان بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و ئەمجارەش لە سەر دەستی یانەی ئۆدنێزی بە دوو گۆڵ بەرامبە بە گۆڵێک توشی شکست هات.
گۆڵەکەی میلان یاریزان " پازینی لە خولەکی ٨٨ دا تۆماری کرد.
دوو گۆڵەکەی ئۆدنێزی جامپێرۆ بێنزی و ئیمانوێل بادۆ لە خولەکەکانی ٥٨ و ٧٨ دا تۆماریان کرد.
بەم دۆڕانە ئەیسی میلان بە بە ٤٣ خاڵ لە پلەی دەیەم دێت و ئۆدنێزیش بە ٣٨ خاڵ لە پلەی دوانزەیەم دێت.
ئا/ شاهۆ فایق