شارەکانی رۆژهەڵات بەرەو شڵەژان دەچێت، تەقە لەچەند شارێک دەبیسترێت

رووداوی خۆکوشتنی  فەریناز خەسرەوانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کوڵاندووەو بەتەواوی بارودۆخ بەرەو شڵەژان دەچێت، تەقەش لە هەر دوو شاری مەریوان ‌و شنۆ دەبیسرترێت.

ماڵپەڕی (کورد پا) بڵاویکردەوە بارودۆخی ئێستای شارەکانی سەقز و بۆکان شنۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان نائاسایی‌یە.


ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشارەکانی سەقزو مەریوان و شنۆ و پیرانشار خراونەتە ئینزارەوە.

بەپێی ئەو هەواڵە بازاڕەکانی شاری مەریوان هەمووی داخراوەو دەنگی تەقە لە شەقامەکانی ئەو شارە دەبیسترێت، لە مهابادیش شارەوانی شارەکە لەلایەن خەڵکەوە بەرد باران کراوە، هاوکات لەشاری شنۆش دەنگی تەقە دەبیسترێت.

ئەم جموجوڵەی کوردانی رۆژهەڵات لە کاتێکدایە کە شارەکان لە رێگای هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بارودۆخێکی سەربازی توندیان بەسەردا سەپێنراوە.

رۆژی ٥/٤ فەریناز خەسرەوانی بەرامبەر ئەوەی مل نادا بۆ داوای سێکسی چەند ئیتلاعاتێک لەو هۆتۆێلەی خۆی کاری تیا دەکات، خۆی فڕێدەداتە خوارەوە خۆی دەکوژێت، ٥/٧ بەرامبەر ئەو رووداوە خەڵکی شاری مهاباد رژانە سەر شەقامەکان و ئەو هۆتێلەیان سوتاند کە فەریناز کاری تیا کردووەوەو دواتر لەگەڵ هێزە ئەمنییەکاندا شەڕوپێکدادان روویدا.  



PM:08:07:08/05/2015