بەم هەنگاوانە ببە كەسێكی ڕۆمانسی

زۆرجار خانمان پرسیاری ئەوە دەكەن، كە چۆن بتوانن بەرامبەر هاوسەرەكانیان رۆمانسی بن، ئەم 5 هەنگاوە خوارەوە، شێوازێكی سادەو ئاسانە بۆ ئەوەی ببیتە هاوسەرێكی رۆمانسی:
1- یاریە رۆمانسییەكان، دەتوانیت هەندێك یاری رۆمانسیانە پێكەوە بكەن كە زۆر بە ئاسانیش دەستدەكەون، بۆ نمونە یاری شەترەنج و وەرەقە و یاریی دانپێدانان و چەندین یاری سادەی دیكە. 
2- شێلان و مەساجكردن بۆ هاوسەرەكەت، لەگەڵ مۆسیقایەكی هێمندا كەشێكی لە بیرنەكراو بۆ هەردوكتان دەهێنێتە كایەوە.
3- نازكردن و لەبەركردنی جلوبەرگێك كە هاوسەرەكەت حەزی پێیەتی و سەرنجی بۆ لات ڕادەكێشێت. 
4- گۆڕینی دیكۆری ژوری نوستنەكەتان بە شێوەیەكی سادە، واتە رەنگی سەرچەف و سەرینەكان، یاخود گۆڕینی رەنگی گڵۆپی ژوری نوستن و دانانی مۆم. 
5- گەر كاتێكی تەواوت بۆ شەوێكی رۆمانسیانە لەبەردەستدا نەبێت، ئەوا دانیشتن لەگەڵی و دەستكردنە ملی هاوسەرەكەت و پێكەوە تەماشاكردنی فیلم و ئاڵوگۆڕی دەڕبڕینی خۆشەویستیتان بۆ یەكتر، دەتكاتە كەسێكی رۆمانسی.



PM:01:04:09/05/2015