وێنە.. ئەمرۆ لەچەند شاری رۆژهەڵاتی كوردستان مانگرتن بەڕێوەچوو

لەسەر بانگەوازی ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی مەدەنی بۆ مانگرتنی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەمرۆ لەچەندین شار خەڵك دوكان‌وۆ بازاڕەكانیان داخست.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوكراونەوتە، ئەمرۆ لەژمارەیەك لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وەك سنە‌و مەهاباد، مەریوان، بۆكان... خەڵك بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە رووداوی خۆكوژی فەریناز خەسرەوی‌و بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی مەهاباد‌و باقی شارەكانی دیكە دوكان‌و بازاڕەكانیان داخست.

فەریناز خەسرەوانی كچە گەنجێكی مەهابادیە كە بەهۆی پاراستنی خۆی لەدەستدرێژی كەسێكی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی ئێرانی، خۆی كوشت‌و پاش ئەو رووداوەش نائارامی‌و خۆپیشاندان مەهاباد‌و چەندین شاری دیكەی گرتەوە.











PM:04:31:14/05/2015