ئەم شتەی ئەحلام سەرنجی هاوسەرەكەی ڕاكێشاوە

ئەستێرەی بەناوبانگی ئیماراتی ئەحلام خاڵی سەرنجڕاكێشی خۆی بەڵای هاوسەرەكەیەوە ئاشكرا دەكات.
ئەحلام لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری لەها ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو كەسایەتییەكی زۆر بەهێزی هەیە، ئەمەش ئەو شتەیە كە زۆر سەرنجی هاوسەركەی ڕاكێشاوە لە سەرەتای دروستبونی پەیوەندییەكەیاندا.
ئەحلام دەڵێت "كەسایەتییە بەهێزەكەم بەسەر هەموو كەسێكدا ناسەپێنم، بەڵام ئەم شتە زۆر سەرنجی هاوسەركەم ڕادەكێشێت، چونكە من ژنێكم بەرامبەر بە 100 پیاو".
لەلایەكی دیكە ئەحلام بەشداری پرۆگرامی تاراتاتا دەكات و لەگەڵ پەرواز حسێن گۆرانی (عاشق مەبە) دەڵێتەوە كە یەكێكە لە گۆرانییەكانی هونەرمەند (گۆران ساڵح) پەرواز حسێنی پێناسراو ئەحلامیش چەند جارێك سەرسامس خۆی بەو گۆرانییە دەربڕی.




PM:02:26:28/05/2015