لۆهان لەسەر ئەم كردەوە نەشیاوە لە ڕێستۆرانتێك دەردەكرێت

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی لیندزی لۆهان لە چێشتخانەیەك دەردەكرێت.
لیندزی لۆهان كە بەردەوام بە كردەوە سەیرەكانی ناسراوە، لەیەكێك لە ڕێستۆرانتەكانی لەكاتی ههەوڵدان بۆ داگیرساندنی جگەرەیەك دەكرێتە دەرەوە.
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل جگەرەكێشان لە سەرجەم شوێنە گشتییەكانی ڕوسیا قەدەغەیە، ئەمەش كاربەدەستانی ڕێستۆرانتەكانی ناچاركردووە ئەو هونەرمەندە بكەنە دەرەوە، لەو كاتەشدا هاواداران و وێنەگران بەدوایدا ڕۆشتون و بە ئەستەم خۆی لێدەرباز كردوون.
لۆهان یەكێكە لەو ئەستێرانەی بەهۆی كێشە زۆرەكانییەوە بەردەوام بۆتە جێی باسی میدیاكان، بەجۆرێك پێنج جار لە سەر دزی كردن و خواردنەوەی ماددەی كهولی و شۆفێری بەشێوەیەكی نەشیا هەروەها ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر زیندانی كراوە.




PM:02:07:10/06/2015