لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا کە یاریەکانی لە ئێستادا لە وڵاتی چیلی بەرێوە دەچێت، لەیەکەم یاری گروپی سی هەردوو هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا و فەنزیۆلا ڕوبەڕوی یەکبونەوە و لە ئەنجامدا هاوڕێکانی فاڵکاو جەیمس رۆدریگێز بە گۆڵێکی بێ وەڵام یاریەکەیان دۆڕاند و یەکەم سێ خاڵیان پێشکەشی فەنزیۆلیەکان کرد.
تاکە گۆڵی یاریەکەش رۆندۆن لە خولەکی ٦٠ دا تۆماری کردوو بە شێوەیەکای کاتی گروپەکەی بە سێ خاڵ کردە پیشەنگ.
ئا/ شاهۆ فایق