بەوێنە...پەیوەندی نێوان ریهانا و بنزیما ئاشكرا دەبێت

خوانێكی ڕۆمانسی پەیوەندی نێوان ئەستێرەی جیهانی ریهانا و یاریزانی ناودار كەریم بنزیما ئاشكرا دەكات.
ریهانا و كەریم بنزیما پێكەوە لە خوانێكدا دەردەكەون، ئەمەش دەنگۆی پەیوەندییەكەیان توندتر دەكاتەوە كە چەندجارێك لەمیدیاكانەوە باسدەكرا.
خوانەكەی ریهانا و بنزیما چوار كاتژمێری خایاندووە و پێكەوە لە ژورێكی داخراودا بوون بێ ئەوەی هیچ كامێرایەكی لێبێت و كەسیان لێوە دیاربوبێت.
لەكاتی هاتنە دەرەوەشیاندا كامێرای پاپاراتزییەكان هەوڵیانداوە چەندین وێنەیان بگرن،  بەڵام پاسەوانەكانی بنزیما ڕێگریان كردووە، بۆیە چەند وێنەیەكی كەمی ئەو دوو ئەستێرەیە بڵاوكراوەتەوە.









PM:02:35:16/06/2015