بەڤیدیۆ:دوای ١٢ یاری کۆڵۆمبیا بەرازیلی توشی یەکەم شکست کرد





لە ڕکابەریەکانی گروپی سێیەم لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا کە یاریەکانی لە وڵاتی چیلی ئەنجام دەدرێت ، لە یاریگای" مۆنۆمێنتاڵی داڤید ئەرلانۆ  لە دووەم یاری خۆیاندا هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و کۆڵۆمبیا ڕوبەڕوی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا بە گۆڵێکی بێ وەڵام  دوای ١٢ یاری بەرازیلی توشی یەکەم شکست کرد.


تاکە گۆڵەکەی کۆڵۆمبیا "مۆرێلۆ لە خولەکی ٣٦ ی گێمی یەکەمدا تۆماری کرد.

بەم سەرکەوتنە کۆڵۆمبیا بە سێ خاڵ لە پلەی دووەم دێت و بەرازیلیش بە هەمان سێ خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.

شایەنی باسە ئەمە یەکەم دۆرانی بەرازیلە لەسەر دەست کارلۆس دۆنگا لە دوای مۆندیالی ٢٠١٤ وە ١٢ یاری ئەنجام داوە لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل.
دوای کۆتایی هاتنی یاریەکە بەهۆی شەرو ئاژاوەوە داوەری یاریەکە هەریەک لە نەیمار داسێلڤا لە بەرازیل و کارلۆس باکا لە کۆڵۆمبیا بە کاردی سوور کردە دەرەوە.


ئا/ شاهۆ فایق





AM:05:17:18/06/2015