پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" حیمایه‌کردنی کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و هێنانی گاز‌و به‌نزین و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و ده‌رهێنانی تا فرۆشتنی بۆ چه‌ند به‌رپرسێک پاوان کراوه و وه‌ک غه‌نیمه‌ت دابه‌شیان کردوە له‌نێوان مه‌کته‌ب سیاسی هه‌ردو لایاندا".
سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئسیلامی لە ئەکاونتی خۆی لە پۆستێکدا بەناونیشانی " ئه‌و دزیه‌ی نه‌وت که به‌وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کانیش چاره‌سه‌ر نه‌کرا!" دەڵێت:له‌هه‌رێمی کوردستان نه‌وت چه‌ندین به‌رپرسی کردووە به‌مافیا و ده‌ستیان به‌سه‌ر پاڵاوتن و گواستنه‌وه‌یدا گرتووەو لەهەرێم یه‌کێتی و پارتی نه‌وتیان کرده به‌ڵایه‌ک بۆ خه‌ڵکی کوردستان و کردیانه سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ چه‌ند به‌رپرسێکی گه‌نده‌ڵ".
لەو نوسینەدا سۆران عومەر زانیاری تازە لەسەر دزینی ئەو ناوچە تازانە ئاشکرا دەکات کە تازە پێشمەرگە ئازادیکردوون و دەڵێت: له‌م قه‌یرانه‌دا دزینی نه‌وت به‌بۆری له عه‌ینزاله‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی تر به‌رده‌وامی هه‌یه، هه‌مو مانگێک بایی ٢٠ ملیۆن دۆلار له‌و نه‌وته‌ی عه‌ینزاله ده‌دزن به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه، له جێگایه‌کی تر شه‌وانه عه‌داد لێده‌کرێته‌وه‌و به‌سه‌دان ته‌که‌ر نه‌وت ده‌دزرێت".
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: ماوه‌ی ٣ مانگه هه‌موو ئه‌م ڕاستیانه‌م به وه‌زیری سامانه سروشتیه‌کان وتوه به‌ڵام ده‌رکه‌وت ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا نیه! چونکه ئه‌وانه‌ی ده‌ستیا به‌سه‌ر گواستنه‌وه‌و کڕی و فرۆشتن و حیمایه‌ی کۆمپانیا نه‌وتیه‌کان و پاڵاوگه نایاساییه‌کاند گرتووه پشتئه‌ستورن به ده‌سه‌ڵاتی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی و یه‌کێتی!
لە کۆتایی نوسینەکەیدا ئەو دەڵێت: ئه‌مه سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمه، ئه‌مه ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌ی نه‌وته له هه‌رێم، به‌کورتی کۆمه‌ڵێک مافیا ئاسا ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوتی هه‌رێمدا گرتوه‌و بونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاینده‌ی خه‌ڵک.