چەند پسپۆڕێكی ژاپۆنی پەرە بەجۆرە چارەسەرێك دەدەن كە ڕێگری لە خیانەتی هاوسەرگیری دەكات.
پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو جۆرە دەرمانە پێكهاتەیەكی تێدایە كە سەرنجڕاكێشی پیاوان بۆ ژن كەمدەكاتەوە، و كاریگەری لەسەر عەقڵی پیاوان دروست دەكات.
ئەو دەرمانە ناوی ماینۆ سیلكینە و دەتوانێت وەك چارەسەرێك بۆ زیپكەی دەموچاو بەكاربهێنرێت.
توێژینەوەكە لەسەر 98 پیاو ئەنجامدراوە كە كراون بە دوو گروپی جیاوازەوە، بەجۆرێك بەشێكیان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ حەبی ماینۆ سیلكین دراوەتێ و بەشەكەی دیكەش چارەسەرێكی ئاسایی، دواتر وێنەی 8 ژنی سەرنجڕاكێشیان پێشاندراوە.
ئەنجامەكان دەریانسختووە ئەو پیاوانەی حەبی ماینۆ سیلكین خواردووە كەمتر هەستیان بۆ ئەو ژنانە جوڵاوە و بەلایانەوە سەرنجڕاكێش بوون.