" قورئان لەبەربکەو کچێک وە سەبایا وەرگرە"

دیوانی بانگەواز و مزگەوتەکانی رێکخراوی داعش لە ولایەتی ( البرکە )، بڕیاری داوە هەر کەسێک قورئان لەبەر بکات سێ براوەی یەکەم، ئافرەتێک وەک "سەبایا" وەردەگرن.

بەپێی هەواڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نزیک داعش ئەو سێ کەسەی یەکەمی پێشبڕکێکە دەبێت سێ ئافرەتیان وەک سەبایا پێدەدەن و سەرکەوتووەکانی تر بڕێک پارەیان پێدەدرێت.

زۆرێک لەو ناوەندانەی بەدوای دۆسیەی داعشەوەن، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو ئافرەتانە کچە ئێزیدیەکانن.

لەلایەکی ترەوە ئەندامی ئەنجومەنی رزگارکردنی فەلوجە نزال حەلبوسی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند لە بازاڕی فەلوجە لە نزیک مزگەوتی گەورەی ئەو شارە ١٠٠ ئافرەت دوای بەربانگ دەفرۆشرێن زۆربەی ئەو ئافرەتانە سورین.
 



AM:10:10:29/06/2015