پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ ئێوارە خوانێکی بەربانگی سەرۆکی پەرلەمان رەتدەکەنەوەو بەمەش ناکۆکییەکان چووە بواری کۆمەلآیەتییەوە.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد مەردان خدر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئێوارەخوانێکی بۆ سەرجەم پەرلەمانتاران ئامادە کردووە و، لە فراکسیۆنی پارتییشیان گێڕاوەتەوە، بەڵام ئێمە ناچێن.
لە درێژەی ئەو لێدوانەیدا ئەو ئەندامەی پەرلەمان دەڵێت: ئێمە لەبەر کۆبوونەوەکەی 23ی حوزەیران، لێیان عاجزین؛ ئاخر بەبێ سازان پڕۆژەیاسای ھەموارکردنەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانیان تاوتوو کرد.