بەفەرمی هۆڵەندا ڕاهێنەری نوێی دیاری کرد

دوای دەست لەکارکێشانەوەی" گۆس هیدینکی راهێنەری پێشووی هۆڵەندا  بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە ئەمڕۆ بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندی ئاشکرا کرد کە ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەی دیاری کردووە ، کەئەویش دانی بلیندی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی ئەو وڵاتەیە.

شایەنی باسە هۆڵەند لەسەر دەستی گۆس هیدینک لە کۆی ٩ یاری ٤ بردنەوەی  بە دەست هێناو لە لە ڕیزبەندی پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠١٥ ی  فەرەنسا هۆڵەندا لە پلەی سێیەم دێت بە ١٠ خاڵ و لە دوای هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئایسلەندای یەکەم  بە ١٥ خاڵ و چیکی دووەم بە  ١٣ خاڵ دێت .


ئا/ شاهۆ فایق



PM:09:10:01/07/2015