بەرشەلۆنە کۆتایی بە بۆندی ئاردا تۆران هێنا

ئەمڕۆ سەرجەم رۆژنامەکانی ئیسپانیا بە تایبەتی سپۆرتی کەتەلۆنی و مارکای مەدریدی چوونی ئەردا تۆرانی تۆرکی و یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بۆ یانەی بەرشەلۆنە بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ بڵاو کردەوەو ئاشکرایان  کرد کە بەفەرمی بەرشەلۆنە کۆتایی بە بۆندی ئەو یاریزانە تورکیە هێناوە .

ئەردا تۆران دووەم یاریزانی تورکیە دێتە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوای گۆڵپارێزی  پێشووی هەڵبژاردەی تورکیا " رۆشتۆ کە لە ساڵی ٢٠٠٣ -٢٠٠٤ هاتە ئەو یانە کەتەلۆنیە.


ئا/ شاهۆ فایق







AM:06:45:02/07/2015