ڕۆژنامەکانی ئیتالیا چوونی پۆگبا بۆ یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی هاتووە

هەر سێ رۆژنامە بەناوبانگەکانی ئیتالیا لە ژمارەی ئەمڕۆیاندا چوونی پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی پشت ڕاست دەکەنەوە.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات کە پۆگبا بەتەواوی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ڕێکەووتووەو لە ساڵی 2016 وە بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات و نرخەکەشی 80 ملیۆن یۆرۆیە.

لای خۆشیەوە رۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرتی هەمان وڵات  رێکەوتنی یانەی بەرشەلۆنە وئیداری یۆڤانتۆس بۆ هێنانی پۆگبا بە 80 ملیۆن یۆرۆ دوپاتکردەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالیش  ئەمڕۆ ئاشکرای کرد لە ئێستادا ئیداری یانەی یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە لە شاری تۆرینۆی ئەو وڵاتە لەگفتوگۆدان بۆ تەواوکردنی بۆندەکەی پۆگبا.


ئا/ شاهۆ فایق



AM:07:15:02/07/2015