بەفەرمی بەرشەلۆنە کۆتایی بە بۆندی ئاردا تۆران هێنا

ئەمشەو پێگەی فەرمی بەرشەلۆنە هێنانی یاریزانی تورکی و یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە ڕاگەیاند.

بۆندەکەی تۆران  بڕی ٣٤ ملیۆن یۆرۆی تێچووەو بۆ ماوەی پێنج سالەو  لەئەگەری بردنی نازناوی زیاتریش لە لایەن یانە کەتەلۆنیەکە ئەوا یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بڕی حەوت ملیۆن یۆرۆی تر وەر دەگرێت.


شایەن باسە لە خالێک گرێبەستەکەی ئاراد تۆراندا هاتووە بەرشەلۆنە دەتوانێت ئەو یاریزانە بە چوار ملیۆن یۆرۆ  کەمتر بیفرۆسێتەوە تاوەکو بیستی ئەم مانگەو  ئەمەش بە هۆی ئەوەی سەۆکی نوێی یانەی بەرشەلۆنە لە ١٨ ی مانگ هەڵدەبژێرێت و تا ئێستا نازانرێت کێ دەبێتە سەرۆک و ئایا بەو گرێبەستە ڕازییە یان نا.


ئا/ شاهۆ فایق



AM:01:45:07/07/2015