یاریزانێکی هەولێر پەیوەندی بەخولی سعوودیەوە کرد

رۆژی چوارشەممە لە شاری دوبەی پایتەختی ئیمارات یاریزانی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی عێراق سەعد عەبدولئەمیر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی قادسیەی سعودی مۆركرد بۆ ماوەی یەك وەرز تاوەكو لە خولی پیشەگەرەكانی سعودی یاری بكات.
لەمباریەوە رۆژی سێشەممە سەعد عەبدولئەمیر بەفەرمی دەستبەرداربوونی خۆی لە یانەی هەولێر وەرگرت بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەستی لەگەڵ یانە سعودیەكە مۆربكات.
سەعد عەبدولئەمیر لە وەرزی 2010 پەیوەندی بە یانەی هەولێر كرد و توانی ئاستێكی بەرز لەگەڵ ئەم یانەیە پێشكەش بكات و ماوەی 5 وەرزی لە ریزی یانەی هەولێر یاری كرد.
لە لای خۆیەوە سەرۆكی یانەی هەولێر د.عەبدوڵڵا مەجید سوپاسی خۆی ئاراستەی یاریزان سەعد عەبدولئەمیر كرد، كە لە ماوەی پێنچ وەرزی رابردووی یانەكە لە خۆشی و ناخۆشی لەگەڵ هەولێر بەردەوام بوو و توانی ئاستێكی بەرز و نموونەیی پێشكەش بكات و هەروەها ناوبراو لە كێشەی دارایی پشتگیری لە یانەی هەولێر كرد و بەردەوام بوو، هیوادارین لە یەكەم وەرزی لە خولی سعودی بتوانێت ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین.


ئا/ شاهۆ فایق



AM:03:08:09/07/2015