پەیامنێری پێشووی رووداو: من هه‌ستم ده‌كرد خیانه‌ت له‌خه‌ڵكی خۆم ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر لەرووداو بمێنمه‌وه
به‌ره‌كات عیسا، رۆژنامه‌وان‌و په‌یامنێری پێشووی كه‌ناڵی ئاسمانی ڕووداو ڕه‌خنه‌ی توند له‌سیاسه‌تی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵه‌كه ده‌گرێت و ده‌ڵێت "من هه‌ستم ده‌كرد خیانه‌ت له‌خه‌ڵكی خۆم ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر لەرووداو بمێنمه‌وه".
بەرەكات عیسا لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ماڵپەڕی رۆژنامەوانی، سەبارەت بە مامەڵەی كەناڵی رووداو لەگەڵ ئێزدییەكان دەڵێت: كاتی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی "روداو”، به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌ی وتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه له ئاینی ئێزدی پیرۆزه، له‌م رۆژه‌دا كه‌ناڵه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان خراپه و سیاسه‌تی گشتی ئه‌و كه‌ناڵه نه‌ك بۆ ئێزدییه‌كان بۆ هه‌موو گه‌لی كوردستان خراپه، مامه‌ڵه‌ی روداو مامه‌ڵه‌یه‌كی "رێكلامه‌وییه” بۆ لایه‌نێكی سیاسیی و شكاندنی لایه‌نه‌كانی دیكه‌یه. بۆنموونه، ئایا بوونی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه چی خراپه، كه 190 شه‌هیدییان له شنگال هه‌یه ئه‌و دژایه‌تیان ده‌كات. ئێستا هه‌ر كچێكی ئێزدی كه رزگار ده‌كرێت، له لای ئێزدییه‌كان پیرۆزن و كه‌س وشه‌یه‌كی تاڵیان پێ ناڵێت، به‌ڵام بۆچی روداو ده‌یه‌وێت مه‌ترسی له‌سه‌ریان درووست بكات و وێنه‌یان پیشان ده‌دات، یان وێنه‌ی كه‌سوكاریان پیشان بدات.
بەرەكات سەبارەت بەوەی كە نێچیرڤان بارزانی خاوەنی رووداوە دەڵێت: ئه‌گه‌ر له روداو یه‌ك نوچه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر شنگال بڵاو بووبێته‌وه، من كردوومه. تێیدا باسی هه‌موو لایه‌نه‌كانم كردووه و ئاماژه‌م به رۆڵی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش داوه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێستا ته‌نیا باسی پارتی ده‌كه‌ن، له ترسان ده‌یكه‌ن. بۆنموونه، كاتێك خه‌ڵكی ئاواره‌ی شنگال له دهۆك خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، داوای سه‌مونیان ده‌كرد، من باسم كرد. راسته‌وخۆ به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "نێچیرڤان بارزانی” له دهۆك، كه به‌رپرسی دۆسییه‌ی ئێزدییه‌كانه، پێی وتم ده‌بێت سه‌ردانی نووسینگه‌كه‌ی بكه‌م و منیش چووم ئه‌و به منی وت "تۆ چۆن باسی ئه‌وه ده‌كه‌یت سه‌مون نییه، هه‌ر شتێك هه‌یه ده‌بێت به من بڵێیت و پرس به من بكه‌یت”. منیش وتم: ئه‌وه راستییه. به‌ڵام به منی وت: "نابێت له شاشه‌ی روداو باسی ئه‌وه بكه‌یت، چونكه روداو هی نێچیرڤان بارزانییه و من به‌رپرسی نووسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانیم”.
باشه با پرسیار بكه‌ین، ئایا كه‌سێكی ئێزدیی "شه‌ریف” نییه ببێته به‌رپرسی دۆسییه‌ی ئێزدییه‌كان له لای حكومه‌ت. ئه‌وه مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه. كه به‌رپرسی دۆسییه‌ی شنگال دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه نادرێته كه‌سێكی ئێزدی. ئه‌مه پیشانی ده‌دات ئه‌وان بڕوایان به ئێزدییه‌كان نییه.
ناوبراو لەوەڵامی ئەوەی كە ئایا كێشه‌ی ئاواره ئێزدییه‌كان له لای روداو بووه‌ته جێی بایه‌خ؟ دەڵێت: باسیده‌كه‌ن، به‌ڵام به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی حزبدا بێت. راستییه‌كه‌ی تا ئێستا روداو به منی نه‌وتووه، ئه‌وه بڵێ و ئه‌وه مه‌ڵێ، راسته من زۆر جار راپۆرتم كردووه، به‌رژه‌وه‌ندی حزبیی تێدا نه‌بووه، به‌ڵام كاتێك من راپۆرتێكم كردبێت، باسی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه‌م كردبێت، روداو دوو راپۆرتی دیكه‌ی له دژی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه. كه‌واته په‌یامنێرانی روداو مێشكیان حزبییه و هه‌ر شتێك له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌یان نه‌بێت باسی ناكه‌ن. بۆنموونه په‌یامنێریان هه‌یه له رۆژنامه‌ی "وار” و "ئه‌ڤڕۆ” بۆ پشتیوانی حزب وتار ده‌نووسێت، كاتێك چاوپێكه‌وتنی قاسم شه‌شۆ ده‌كات ئۆتۆماتیكی ده‌یخاته خزمه‌تی حزبه‌كه‌ی، ئه‌مه له كاتێكدایه روداو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه نابێت په‌یامنێره‌كانی بۆ شوێنی دیكه كار بكه‌ن و بۆچوونی حزبی ده‌رببڕن.
پرسیار ئه‌وه‌یه، دوای خۆپیشاندانی ئاواره‌كانی شنگال كه داوای نان و ئازادكردنی كچانی ژێر ده‌ستیی داعشیان ده‌كرد، زۆر گه‌نج ده‌ستگیركران، به‌ڵام بۆچی روداو باسی ئه‌وانه ناكات. به‌داخه‌وه چه‌ند له‌وێ بووم نه‌متوانی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به واقع و راستیی داگیركرانی شنگال باس بكه‌م، چونكه شه‌وی 2/3ی ئابی 2014 من له كۆمه‌ڵگه‌ی "گرزرگ” بووم و به كڵاشینكۆف له سه‌نگه‌ر بووم و كادیری پێشكه‌وتووی حزب بووم و له شه‌ڕدابووم، به‌ڵام كه منیان به‌جێهێشت پێیان نه‌وتم تۆش وه‌ره له‌گه‌ڵمان، بۆیه زۆر نزیكی واقیعه‌كه بووم، به‌ڵام نه‌متوانی راستییه‌كان بڵاو بكه‌مه‌وه.
بەرەكات عیسا سەبارەت بە وازهێنانەكەی لە رووداو دەڵێت: من وازم نه‌ك له روداو، به‌ڵكو له ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان هێنا. سه‌ره‌تا كاتێك رۆژنامه بوو بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ روداو هه‌بوو. كاتێك نووسییان "سیمون ده‌ڵێت به سه‌دان كچی ئێزدی ده‌یانه‌وێت ببنه موسڵمان.. ” ویستم واز بهێنم، به‌ڵام له‌به‌ر گرێبه‌سته‌كه ده‌بوایه ته‌واوی بكه‌م و نه‌یانهێشت.
دوای له‌به‌ر مامه‌ڵه‌ی روداو له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان، ناچار بووم واز بهێنم. رێزم بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندان و ته‌نانه‌ت به‌ڕێوبه‌ره‌كه‌شی وه‌ك كه‌س رێزم بۆی هه‌یه و ته‌نانه‌ت پاره‌یه‌كی باشییان به من ده‌دا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی گشتیی روداو بۆ خه‌ڵك به گشتی و گه‌لی كورد و ئێزدییه‌كان خراپه بۆیه وازم هێنا. بۆنموونه زۆرجار له نوچه‌ی روداودا پشتگیری ناڕاسته‌وخۆی داعش ده‌كرێت. ئه‌و كه‌ناڵه مه‌لای سه‌له‌فی دێنێ و فه‌توای دژی ئێزدی ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و منداڵانه‌ی ئێزدی له چیای شنگال ده‌مرن ده‌چنه دۆزه‌خ.
هه‌ر بۆیه ده‌توانم بڵێم راگه‌یاندنی باشووری كوردستان راگه‌یاندنێكی "میكیاجه‌وییه” بۆ جوانكردنی ده‌سه‌ڵات و حزبه‌كانه نه‌ك بۆ خه‌ڵك. له‌وانه زیاتر ده‌توانم بڵێم روداو. روداو ده‌زگایه‌كی پرۆفیشناڵه بۆ پلانی ئیشكردن، نه‌ك بۆ خه‌ڵك. كاری جوانكردنی حزب و خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی. پرسیار له روداو ده‌كه‌م، ئایا ده‌بێت كه‌سێك په‌یامنێری روداو بێت و له نووسینگه‌ی به‌رپرسی دۆسیه‌ی شنگال ئیش بكات و مۆنیكای لێ وه‌ربگرێت و به مۆنیكای ئه‌و ئیش بكات. ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی به باشه باسی بكات.
په‌یامنێری پێشووی روداو، دووپاتیده‌كاته‌وه، كه كادیرانی ده‌زگای روداو به گشتی باشن و دۆستن له‌گه‌ڵی، به‌ڵام وه‌ك وتی: "كێشه‌كه سیاسه‌تی روداوه”، هه‌روه‌ها وتی: "من هه‌ستم ده‌كرد خیانه‌ت له‌خه‌ڵكی خۆم ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر بمێنمه‌وه”. نموونه‌شی به‌وه هێناوه، "ئێستا روداو دژایه‌تی ئێران ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران و په‌كه‌كه شه‌ڕ بكه‌ن، روداو پشتگیری ئێران ده‌كات”.
به‌ره‌كات عیسا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، روداو ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه كه پاره بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان كۆده‌كاته‌وه، "رێكلام بۆ حكومه‌ت و خاوه‌نه‌كه‌ی بكات، چونكه ئه‌وه ئیشی كه‌ناڵی میدیایی نییه، به‌ڵكو ئیشی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و حكومه‌ته كه پاره‌ی خه‌ڵك بۆ خه‌ڵك خه‌رج بكات”.
لەكۆتاییدا دەڵێت: رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی بچمه ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسێكی هاوڕێم باسی كاره‌ساتی شنگالم ده‌كرد، ئه‌و هاوڕێیه قسه‌كانی منی گه‌یاندبووه ئاسایش، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان پێوه كردم و وتیان ئه‌و قسانه‌ت كردووه و ده‌توانین له روداو ده‌رت بكه‌ین، سبه‌ی ده‌بێت بێیت بۆ ئاسایش. بۆ رۆژی دواتر واته 23ی ئازاری 2015، ده‌بوایه كاتژمێر 05:00 بچمه باره‌گای ئاسایش له دهۆك، به‌ڵام كات 03:00 له سنوور ده‌رباز بووم و چوومه ده‌ره‌وه. به‌داخه‌وه ئه‌و هاوڕێیه‌م ده‌بوایه به‌رگری له خه‌ڵك بكات و چاودێری حكومه‌ت بكات، كه‌چی ئه‌و به پێچه‌وانه‌وه بوو. هه‌موو رۆژنامه‌نووسێك ده‌بێت پشتیوانی خه‌ڵك بێت به‌رامبه‌ر حكومه‌ت.
PM:03:05:20/07/2015