پۆگبا لە پێناو بەرشەلۆنە 80 ملیۆن یۆرۆی مانچسترسیتی رەتکردەوە


رۆژنامەی مۆندی دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە پۆل پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی رەتی کردۆتەوە پەیوەندی بە یانەی مانچستر سیتی ئینگلیزییەوە بکات.
 رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە پۆگبا 80 ملیۆن یۆرۆی یانەی مانچسترسیتی ئینگلیزی رەتکردۆتەوە لە پێناوی یانەی بەرشەلۆنە کە چاوەروان دەکرێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە فەرەنسیە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.

شایەنی باسە رۆژنامەکانی ئیسپانیا پیشتر بڵاویان کردەوە پۆگبا لە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات و ئەمساڵ لە یانەی یۆڤانتۆس دەمێنێتەوە بە هۆی ئەوەی بەرشەلۆنە لە لایەن فیفاوە تا ساڵی داهاتوو رێگری لێ دەکرێت یاریزانی نوێ بهێنێتە ریزەکانی.


ئا/ شاهۆ فایق


PM:08:56:22/07/2015