ئەمرۆ وەفدەكەی توركیا لەبەردەم مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕان لەلایەن ژمارەیەك لە هاوڵاتیانەوە هێلكە باران كراو ئیدانەی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان كرا.
دهیان هاوڵاتی شاری سلێمانی به دروشمهکانی "فاشیست ئەردۆغان، ئەردۆغان تیرۆریست"، لەبەردەم مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە ئامانجیان بوو داواکاری و هەڵوێستیان بگەیەننە ئهو شاندهی تورکیا که لە کاتژمێر 03:00 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لهگهڵ بزوتنهوهی گۆڕان کۆبوونەوە.
خۆپیشاندەران داوایان دەکرد کە لایەنەکانی باشوی کوردستان لەبەرامبەر ئەو شاندەدا هەلوێستیان هەبێت و هەروەها دەیانوت ئیمە نامانەوێت جارێکی تر لایەنەکانی باشوری کوردستان مێژوو دوبارە بکاتەوە و لەگەڵ تورکیا رێکەوتن بکەنەوە لەبەرامبەر بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد بەتایبەت لە باکوری کوردستان.
شاندەکە دوای کۆبوونەوەکە لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان لەخۆپیشاندەران پارێزراو لەرێگەیەکی تری مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکەوە شاندەکە رەوانەکرا.
لەکاتی چونەدەرووەی شاندەکە هاوڵاتیان هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلی شاندەکە و تەماتە و هێلکە باران کران و دروشمەکانیان بەرامبەر بەرزکرایەوە.
شایانی باسە دوای کۆبوونەوەکەی وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا و وەفدی دەوڵەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی فەرەیدون سنرلی ئۆغڵو جێگری وەزیری دەروەی بەڕێوەچوو و لەلایەن هیچ یەک لەلایەنەکان لێدوان لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەدرا و شاندە بەخێرایی مەکۆکەی بەجێهێشت.