حاكم قادر: لەگەڵ گۆڕان له‌ڕێككه‌وتنی سیاسییه‌وه نزیكین
حاكم قادر حەمەجان، كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بەوە دەكات كە ئەوان لەگەڵ گۆڕان "خاڵی هاوبه‌شمان زۆر زیاتره له‌جیاوازییه‌كان و له‌ڕێككه‌وتنی سیاسییه‌وه نزیكین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌رلایه‌كمان لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه به‌ڵام تائێستا نه‌چووینه‌ته ورده‌كارییه‌وه".
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەمرۆ 9/8/2015 حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، شیكردنه‌وه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به‌بارودۆخ و دواگۆڕانكارییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی دژه‌تیرۆر پێشكه‌شكردن.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ته‌ئكیدیكرده‌وه كه كادرانی دڵسۆز‌و پێشكه‌وتووی یه‌كێتی مافی خۆیانه ئاگاداری دواپێشهات و گۆڕانكارییه‌كان بن و راستی بارودۆخه‌كه‌یان بۆ روونبكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی عیراق و شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر، حاكم قادر رایگه‌یاند: هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هاوهه‌ڵوێستن له‌دژایه‌تیكردنی تیرۆر‌و تیرۆرستان و داواكاریشن كه به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر‌و كاریگه‌رترو به‌رفراوانتر روبه‌ڕووی تیرۆرستان ببنه‌وه‌و ئارامی و ئاسایش بگێڕدرێته‌وه بۆ ناوچه‌كان. هه‌روه‌ك هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه زیاتر بكرێن.
له‌ئاستی ناوخۆشدا كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی باسی له‌مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و وتی: تائێستا یه‌كێتی سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی به‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستانی په‌رله‌مانی دیموكراتی بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاریبكرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه‌ی كه پشتگیری له‌سازان و رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه له‌ڕێی گفتوگۆ‌و دانوستانه‌وه كه ده‌بێت چاره‌سه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ رێكاره یاساییه‌كاندا یه‌كبگرێته‌وه. ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه په‌یامه‌كه‌ی یه‌كێتی په‌یامێكی روون و راشكاوه‌و یه‌كێتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به‌پله‌و پۆست ناگۆڕێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیش له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی وتی: ئێمه‌و گۆڕان خاڵی هاوبه‌شمان زۆر زیاتره له‌جیاوازییه‌كان و له‌ڕێككه‌وتنی سیاسییه‌وه نزیكین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌رلایه‌كمان لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه به‌ڵام تائێستا نه‌چووینه‌ته ورده‌كارییه‌وه.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا حاكم قادر رایگه‌یاند: پشتیوانی ته‌واو له‌كوردانی پارچه‌كانی تری كوردستان ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین هه‌ر كێشه‌و گرفتێكیان له‌وڵاته‌كانیان هه‌بێت له‌ڕێی گفتوگۆ‌و به‌ئاشتی چاره‌سه‌ریان بكه‌ن، چونكه گفتوگۆ‌و دانوستان رێگایه‌كی شارستانی و دیموكراسییه.
سه‌باره‌ت به‌بۆردومانكردنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌لایه‌ن توركیاوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئه‌مریكا به‌ڕاشكاوی داوامان لێكردوون كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ راگرتنی ئه‌و بۆردومانانه‌ی توركیا بخه‌نه‌گه‌ڕ كه زیان به‌هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌گه‌یه‌نن.
PM:02:56:09/08/2015