ئەدرنۆ: رەنگە دابەشبوونی عێراق رێگا چارە بێت

فەرماندەی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا جەنەراڵ ئەدرنۆ رایگەیاند: دەستبەرکردنی ئاشتەوایی لە نێوان شیعەو سونە بۆتە کارێکی زۆر ئەستەم و قورس، رەنگە دابەشبوونی ئەو وڵاتە رێگا چارەیەک بێت کە شەڕی تایفەگەری پەرت و بڵاوی کردۆتەوە.

ئەدرنۆ کەماوەیەکی زۆر سەرکردایەتی هێزەکانی ئەمەریکای کردووە لە عێراق و رۆژی هەینی ٨/١٥ خانەنشین دەکرێت وتی " ئاشتەوایی نێوان ئەو دوو تایفەیە رۆژ بەرۆژ قورستر دەبێت"، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە عێراقی داهاتوو وەک ئێستا نامێنێتەوە.

سەبارەت بە پرسیارێک لەبارەی دابەشبوونی عێراق، جەنەراڵ ئەدیرنۆ وتی: ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکی ناوچەکە و کەسایەتیە سیاسییەکان کەچۆن ئەو کارە روودەدات، بەڵام رەنگە ئەو کارە رووبدات.
ئەدرنۆ لەسەر ستراتیژیەتی ئەمەریکا دژی داعش لە عێراقدا وتی: ئەگەر لەچەند مانگی داهاتوو ئەنجامی باشی لێنەکەوتەوە، ئەوا رەنگە لەئایندەدا چاوخشانەوەیەک بەو ستراتیژەدا بکرێت و پێویست بکات هەندێک هێزی ئەمەریکی بنێردرێت لەگەڵ سووپای عێراقدا بۆ روبەروبوونەوەی داعش.



AM:09:17:13/08/2015