وێنە...شایك بەدەركەوتنە ڕۆمانسییەكەی دەماری ڕۆناڵدۆ دەگرێت

نمایشكاری بەناوبانگی ڕوسی ئێرینا شایك لەگەڵ خۆشەویستە نوێكەیدا لەچەند گرتەیەكی ڕۆمانسیدا دەردەكەوێت.

ئێرینا شایك لەگەڵ ئەكتەری ناسراوی جیهانی برادلی كۆپەر كە دوای جیابونەوەی لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵدا بەستووە لەكەنار دەریا دەردەكەوێت پێكەوە چەند كاتێكی ڕۆمانسی دەبەنە سەر.

ئەو دوو ئەستێرە بەمەبەستی بەسەربردنی پشووی هەفتە سەردانی ئیتاڵیایان كردووە وێنەی ماچەكانیشیان لە كەنار دەریا لە زۆرێك لە میدیاكانەوە بڵاوكراوەتەوە.

ئێرینا شایك دوای پێنج ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێ ساڵی ڕابردوو جیابونەوە، دواتر لەگەڵ ئەستێرەی هۆلیود برادلی كۆپەر پەیوەندی خۆشەویستی بەست.







AM:10:07:15/08/2015