ڤیدیۆ...برتنی بە قژێكی ڕەنگاوڕەنگەوە خەڵاتی ڕێزلێنان وەردەگرێت

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی برتنی سپێرز بەدەركەوتنێكی جیاواز خەڵاتی ڕێزلێنان وەردەگرێت.

برتنی سپێر لە لۆس ئەنجلۆس خەڵاتی ڕێزلێنان لە ئاهەنگی (Teen Choice Awards) بۆ ساڵی 2015 وەردەگرێت، هەر لەو ئاهەنگەدا دوو خەلاتی دیكەش بۆ باشترین هاوكاری و باشترین گۆرانبێژ بۆ گۆرانییەكی دیۆ وەردەگرێت.

لەو ئاهەنگەدا برتنی بە قژێكی ڕەنگاو ڕەنگەوە دەركەوت كە ئەمە بۆ یەكەمجاربوو بەم شێوە ببینرێت وایكرد ببێتە جێی باسی زۆرێك لە میدیاكان.

ئەو هونەرمەندە بەشێوەیەكی خێزانیش ئامادەی ئاهەنگەكە بوو، بەجۆرێك هەردوو منداڵەكەی و براكەی و برازەكەشی لەگەڵدا دەركەوت.



PM:03:12:18/08/2015