سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم د. فواد حسێن رایگەیاند " لەسەر داوای
یەکێتی و بەرەزامەنی هەر چوار لایەنەکەی تر کۆبوونەوەی بەیانی ٩/٦ دواخرا بۆ ٩/١٣
لەهەمان شوێنی دیاریکراو".
دەقی راگەیەنراوەکە
به‌ڕێز
فۆاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند
له‌سه‌ر
داواكاری نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه
سیاسییه‌كان و دوابه‌دوای ره‌زامه‌ندی هه‌ریه‌كه له پارتی دیموكراتی كوردستان ،
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان،
بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه (6/9/2015)دوابخرێت بۆ هه‌فته‌ی
داهاتوو،و له رۆژی یه‌كشه‌ممه (13/9/2015) له هه‌مان كات و شوێنیدیاریكراو ئه‌نجام
بدرێت .
مه‌به‌ست
له دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه‌كان پێویستیان به‌كاتی
زیاتره بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی و هاوبه‌ش له‌گه‌ل یه‌كتر به مه‌به‌ستی
تاوتوێكردن و گه‌ڵاله‌كردنی كۆمه‌لێك پێشنیار له‌و ماوه‌یه‌دا و ئاماده‌كردنیان بۆ
كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.
هه‌روه‌ها
فۆاد حسێن رایگه‌یاند، هیوادارین كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوویه‌كلاییكه‌ره‌وه بێت و خه‌لكی
كوردستان شاد بكرێن به هه‌لوێستێكی یه‌كگرتووی هاوبه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی
كوردستان.
فۆاد حسین
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێمی كوردستان
5/9/2015