(KTCC) راهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەكات

هێزەكانی سوپای ئیتالیا كە سەرۆكایەتی "سەنتەری هاوئاهەنگی راهێنانی كورد" (KTCC) دەكات لەگەڵ چەندین وڵاتی دیكە راهێنان بە 2 هەزار‌و 500 پێشمەرگە دەكات بۆ شەڕ دەژی داعش.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی  "ئیل ژۆرنالێ"ی ئیتالی، نزیكەی 200 راوێژكاریی سەربازیی ئەو وڵاتە لەگەڵ 530 راوێژكاری سەربازیی لە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، نەرویج، هۆڵەندا‌و فینلەندا لە ژێر ناوی سەنتەری (KTCC) راهێنان بە 2500 پێشمەرگە دەكەن.

بەپێی هەواڵەكە لەم ژمارە پێشمەرگە هەزار‌و 200 كەسیان لەلایەن راوێژكارانی ئیتالی لەبوارەكانی سیستمی چەكی دژە تانك، بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ بۆمبی چێنراو، تەقەكردنی بە چەكی پێشكەوتوو‌و تۆپ‌و هاوەن راهێنانیان پێدەكرێت.



PM:03:50:06/09/2015