ناتۆ بۆ تورکیا: کێشەکە قوڵ مەکەرەوە

ناتۆ ئاگاداری تورکیا دەکاتەوە کە کێشەکانی لەگەڵ پەکەکەدا قوڵنەکاتەوە.

کەناڵی بی بی سی بەریتانی لەزاری سکرتێری ناتۆ، ژەنس ستۆلتنبەرگەوە رایگەیاند" مافی هەموو وڵاتێکی ناتۆیە وڵاتەکەی بپارزێت، بەڵام دەبێت لە چوارچێوەی یاسادابێت".

هاوکات ئەو بەرپرسەی ناتۆ بە تورکیا دەڵێت" کێشەکانت لەگەڵ پەکەکە قوڵترمەکەرەوە".

ستۆلتنبەرگ رەخنە لە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا دەگرێت و، داواش دەکات هەردوو لایەن بگەرێنەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی.



PM:11:15:22/09/2015