ڤیدیۆ...كێ دەوێرێت بەسەر ئەم پردەدا بپەڕێتەوە؟

دانیشتوانی یەكێك لە گوندەكانی پیرۆ ساڵانە پردێك لە پوش دروست دەكەن بۆ هاتوچۆی ڕۆژانە بەكاری دەهێنن.

دانیشتوانی گوندی كۆزكۆ كە یەكێكە لە گوندەكانی پیرۆ، ساڵانە پردێك لە پووش دروست دەكەن بە مەبەستی بەكارهێنانی بۆ پەڕینەوە بەسەر ڕوویاری ئەبوریماك كە 100 میل لە گوندەكەیانەوە دوورە.

پردەكە لەگەڵ ئەوەی لە پوش دروست دەكرێت زۆر بەهێزە و بۆ ماوەی ساڵێك بەكاردەهێنرێت.

ئەو پردە ناوی كیسواچكا و زیاتر لە هەزار ژن و پیاوی ئەو ناوچەیە لە دروستكردنیدا بەشداری دەكەن، دوای تەواوبونیشی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ئاهەنگ دەگێڕن.

درێژییەكەی 120 پێیە و بەرزیەكەشی لە ئاستی ڕوبارەكەوە 13 هەزار پێییە، ساڵانەش پێویستە ئەو پردە دروست بكرێتەوە.



PM:03:50:28/09/2015