ڤیدیۆ...هاوسەری پێشوو لوپێز، ڤیدیۆی شەوی هەنگوینیان بڵاودەكاتەوە

هاوسەری پێشووی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی جێنیفەر لوپێز، بەنیازە ڤیدیۆیەكی وروژێنەرە ساتە ڕۆمانسییەكانی كاتی هاوسەرگیریان بڵاوبكاتەوە.

ئۆگانی نۆیای هاوسەری پێشووی جێنیفەر لوپێز دەیەوێت ڤیدیۆیەكی ڕۆمانسی نێوانیان بڵاوبكاتەوە كە لەكاتی بەسەر بردنی مانگی هەنگوینی لە ساڵی 1997دا وێنەیان گرتووە.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان لوپێز لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ ڕێگری كردن لە بڵاونەكردنەوەی ئەو ڤیدیۆیە و بەڵام پارێزەرەكەی نۆیا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەو ڤیدیۆیە هەر بڵاودەكرێتەوە، ئەمە جگە لەوەی دوو ڤیدیۆی دیكەی لوپێزی لایە كە لە یەكێكیاندا شەڕ لەگەڵ دایكی دەكات و هەڕەشەی پارە پێنەدانی لێدەكات، لەگەڵ ڤیدیۆیەكی دیكە كە ناوەڕۆكەكەی ئاشكرا نەكردووە.

جێنیفەر لوپێز و ئۆگانی نۆیا ساڵی 1997 ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێنا بۆ ماوەی 11 مانگ پێكەوە مانەوە.



PM:02:50:30/09/2015