ژمارەیەک رۆشنبیر‌و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی داوا لەرۆشنبیران دەکەن بەیانی ٥ شەممە لەبەردەم هۆتێلی شاری جوان ئامادەبن وەک نارەزایەتی دەربڕین بەرامبەر حوکمڕانی خراپی هەرێم و ئەو باروودۆخە خراپەی خەڵکی کوردستان تیایدا دەژین.
ئەو چالاکییە کە پێش کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەرۆ پێش کۆبوونەوەکەی پێنج لایەنەکە سازدەکرێت، دەیانەوێت یاداشتێک ئاراستەی کۆبوونەوەکە بکەن.
دەقی یاداشتەکە
گومان له‌وه‌دا نییه، پاش بیست و دوو ساڵ له ئه‌زموونی حوكمرانی خۆماڵی، كه‌چی هێشتا ئه‌م ئه‌زموونه روبه‌روی كۆمه‌ڵێك گرفت و كێشه‌ی ریشه‌یی بۆته‌وه، هێشتا دام و ده‌زگاكانی حوكمڕانی له وڵات‌دا به نیشتیمانی و به دامه‌زراوه‌یی نه‌كراوه، هێزی پێشمه‌رگه كه هێمای پاراستنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمانه وه‌ك هێزێكی یه‌كگرتووی خاوه‌ن پره‌نسیپی سه‌ربازی مۆدێرن رێكنه‌خراوه، سیاسه‌تی ده‌ره‌كی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌رانبه‌ر به جیهانی ده‌ره‌وه له سه‌ر بنچینه‌یه‌كی حزبییه و دوور له رێكخستنێکی نیشتیمانی دامه‌زراوه‌یدا ، دوای زیاتر له دوو ده‌یه له حوكمرانی كه‌چی هێشتا گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدان سامانی نیشتیمان به شێویه‌كی مه‌ترسیدار بوونی هه‌یه، هێشتا پێداویستییه سه‌ره‌تایی و گرنگه‌كانی هاوڵاتیان له بوونی مووچه و خزمه‌تگوزراییه مه‌ده‌نییه‌كان دابینهبوون، هه‌ر ئه‌مه‌ش ژیانیكی شه‌ره‌فمه‌ندانه و سه‌ربه‌رزانه‌ی بۆ هاونیشتیمانیان خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسی، ئیمه وه‌ك چالاكوانان و ئازادیخوازان و رۆژنامەنووس و رۆشنبیران، ئه‌مانه‌ویت له‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مرۆدا ئه‌م داواكاریان بخه‌ینه به‌رده‌م سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌كان و ناوه‌ندی بریاری سیاسی له هه‌ریمی كوردستاندا:
یه‌كه‌م: بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و سزادانی ئاشكرای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداربوون له گه‌نده‌لی و به‌فیرۆدانی سامانی نیشتیمانیدا:
گومان له‌وه‌دا نییه له هه‌رێمی كوردستاندا له سایه‌ی گه‌نده‌ڵی بێ شومار بوونی هه‌یه، له‌سایه‌ی دهستهبهسهراگرتنی داهاتی نیشتیمانیدا سه‌دان ملیۆنیر دروستبوون و تێكرای هاوڵاتیانیش له ههژارهییهكی كوشنده‌دا ئه‌ژین و ئاستی داهاتیان زۆر كه‌متره له پیویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان.
دووه‌م: شه‌فافكردنی دۆسییه‌ی فرۆشتنی نه‌وت و پێكهێنانی سندوقێكی هاوبه‌ش بۆ داهاتی نه‌وت كه له ژێر چاودیری په‌رله‌ماندا بیت:
نه‌وت سامانی نیشتیمانییه و شاده‌ماری ئابووری هه‌رێمه، پێویسته ئه‌م كه‌یسه به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف به‌رێوه بچێت و دوور بیت له قۆرخكاری ، بۆ ئه‌مه‌ش لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان سه‌رپه‌شتیاری داهاتی نه‌وت بكات
سێیه‌م: گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه یاسایه‌ك كه تیایدا گره‌نتی دیموكراتیزه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی بكات و پاراستنی ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان و مافه‌كانی ژنان و یه‌كسانی ژن و پیاو له‌به‌رده‌م یاسادا به بنه‌ما وه‌ربگریت
كۆتایهێنان به سته‌مكاری سیاسی به كۆتایهینان به سته‌مكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستپێده‌كات و ، بێ تاكی ئازاد و خاوه‌ن ماف و كه‌رامه‌ت نه‌ته‌وه‌ی ئازاد بوونی نابێت، بۆیه به توندی پێداگیری ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر دیموكراتیزه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌ی ره‌گه‌زی و سزادانی ژنكوژان ، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته كۆمه‌ڵه یاسایه‌كی هاوچه‌رخ گه‌ڵاڵه بكرێت
چواره‌م: به‌دیهینانی دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی سامانی نیشتیمانیدا له رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله بالاكان و به‌رزكردنه‌وه‌ی موچه نزمه‌كان
گه‌وره‌ترین هه‌ستكردن به سته‌مكاری له كوردستان له‌به‌هۆی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه گهورهیهوهیه كه له دابه‌شكردنی سامانی نیشتیمانیدا بوونی هه‌یه، پیویسته موچه‌ی سه‌رجه‌م پله باڵا و تایبه‌ته‌كان بۆ كه‌متر له نیوه كهمبكریتهوه و موچه‌ی تێكرای توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا زیاد بكریت به جۆرێك گره‌نتی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بكات
پێنجه‌م: پێكهینانی ده‌زگایه‌كی نیشتیمانی له نوینه‌ری پارته سیاسیه‌كان له خۆ بگریت بۆ دیاریكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی هه‌ریم ، له‌مه‌ر پرسی نه‌توایه‌تی كورد له پارچه‌كانی تری كوردستان و مامه‌ڵه‌ی هه‌ریك له‌گه‌ل توركیا و ئیران و ولاتانی تر..
شه‌شه‌م : پیاده‌كردنی ئاڵوگۆری ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و كۆتایی هینان به بنبه‌ستگه‌یشتنی گفتوگۆكان له‌مه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نابیت به هۆی ناكۆكی پارته سیاسییه‌كانه‌وه ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان بكریته قوربانی.