"خۆپیشاندانەكان كاریگەرییان لەسەر كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی داناوە"

خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو و ئەمرۆ كە لەبەردەم هۆتێلی گراند میلینیۆم دایە كە كۆبوونەوەكەی تێدا ساز دەكرێت، كاریگەری زۆری دروستكردوە لەسەر كەشی كۆبوونەوەكە.

سەرچاوەیەك لە كۆبوونەوەكەوە بە سپی راگەیاند كە ئەو بارودۆخە خراپە ئابورییەی كە لەهەرێمدا هەیە‌و خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوو تا ئەمرۆ كاریگەریی كردوەتە سەر كەشی كۆبوونەوەی ئەمرۆی پێنج لایەنەكە.

ئەو سەرچاوەیە وتی: پێنج لایەنەكە لە ئاست ئەو بارودۆخە ناهەموارەدا دەیانەوێت ئەمرۆ بگەنە ئەنجامێك.

هەرچەندە سەرچاوەكەی سپی ئەوەی نەشاردەوە كە پارتی لەگەڵ ئەوەدایە كە سەرۆكی هەرێم لەناو خەڵكەوە هەڵبژێرێت، هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بێت‌و هەروەها ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمیش لە ژێر دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمدا بێت.

سەبارەت بە باسكردنی درێژكردنەوەی ویلایەتی بارزانی تا ئێستا كۆبوونەوە كە نەچووەتە ناو گفتوگۆكردن لەسەر ئەو خاڵە، كە ئەوەش بۆ خۆی كێشەیەكی گەورەی ئەو قەیرانەی سەرۆكایەتییە.



PM:04:07:08/10/2015