" چوار لایەنەکە کاردەکەن پەرلەمان پرسی سەرۆکایەتی هەرێم یەکلایی بکاتەوە"

دوای شکستی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پێنج لایەنەکە لەهۆتێل گراند میلینیۆم لە سلێمانی، ئێستا چوار لایەنەکە بەنیازن دۆسیەکە بەرنەوە پەرلەمان و پێش ١٠/٢٠ گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم بکەن و بڕیاری لەسەر بدەن.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کۆبوونەوەی پێنج لایەنەکە چیتر 

بەهەڵپسێردراوی دەمێنێتەوەو کۆبوونەوەی تر سازنەکەن لەو حاڵەتەدا نەبێت، پارتی سازش لەسەر چەند پرسێک نەکات.
   
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە  چوار لایەنەکە هەوڵدەدەن پێش ئەو وادەیە سەرلەنوێ پرسەکە بەرنەوە پەرلەمان، چونکە ئێستا تا ١٠/٢٠ لەرووی یاساییەوە سەرۆکی پەرلەمان کارەکانی سەرۆکی هەرێم بەڕێدەکات و دەیانەوێت لەو وادەیەدا ئەو پرسە یەکلایی بێتەوە، ئەمە لەکاتێکدا چەند جارێکە سەرۆکی لیستی یەکگرتووی ئیسلامیش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو پرسە دەگەڕێننەوە پەرلەمان، ( وەک ئاماژەیەک بۆئەوەی کە هەر ١٠ ئەندام پەرلەمانەکەیان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن) بەمەش ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان تەواو دەبێت.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نۆهەمی پێنج لایەنەکە لەسەر پرسی سەرۆکایەتی لەسلێمانی شکستی هێنا.



PM:10:13:08/10/2015