بەڤیدیۆ:پۆرتوگال گەیشتە یۆرۆ و ئێرلەنداش ئەڵمانیای توشی شکست کرد

لە پاڵاوتنی یۆرۆی ٢٠١٦ ی فەرەنسا هەردوو هەڵبژاردەی دانیمارک و پۆرتوگال روبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە تاکە گۆڵی مۆتینهۆی یاریزانی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی شکستیان بە هەڵبژاردەی دانیمارک هێناو بە کۆکردنەوەی ١٨ خاڵ لە حەوت یاریدا سەرکەوت بۆ یۆرۆی ٢٠١٦ فەرەنسا.



لە یاریەکی تردا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئێرلەندا دۆرا و بەڵام  بە کۆکردنەوەی ١٩ خاڵ لە ٩ یاریدا هەر لە پیشەنگی کۆمەڵەکەیدا مایەوەو  بە جیاوازی خاڵێک لەپێش هەڵبژاردەکانی پۆڵەنداو ئێرلەندا دێت.









ئا/ شاهۆ فایق


PM:11:56:08/10/2015