خۆپیشاندان سلێمانیشی گرتەوە

لەبەردەرکی سەرای سلێمانی و لە شەقامی مەولەوی لەنزیک هۆتێلی سلێمانی پالاس ژمارەیەک خۆپیشاندەر کۆبوونەتەوە.

پۆلیس چالاکییە مەدەنییەکان بەریان لەخۆپیشاندەران گرتووە تا بەئاساتەی لقی چواری پارتی نەڕۆن کە نزیکەی ٢٠٠ مەتر دوورە لە شوێنی خۆپیشاندانەکەوە.

هاوکات ئەو رێگایەنەی دەچن بۆ ئەو شەقامەی بەرەو لقی چوار دەچن هەموویان داخراون تا خەڵک و ئۆتۆمبیل نزیکی ئەو بارەگایە نەبنەوە. 

PM:01:25:10/10/2015