دەبێتە راهێنەری هۆڵەندا
میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویان کردۆتەوە کلارێن سیدۆرفی راهێنەری پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی پاڵێوراوی یەکەمە بۆ جێگرەوەی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی هۆڵەندا " بلێند و کاربەدەستانی ئەو هەڵبژاردەیە دەیانەوێت سیدۆرف بکەنە راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا.
ئەمە لە کاتێکدایە هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئاستێکی خراپی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ پیشکەش کردوو نەیتوانی بلیتێکی ئەو پاڵەوانێتیە ببرێت بۆ خۆی.
ئا/ شاهۆ فایق
PM:11:53:15/10/2015