سەرۆكی بەرەی نوسرە لەسوریا كوژرا
ئاژانسی سپۆتینگی روسی بڵاویكردەوە لە شەڕوپێكدادانێكی نێوان چەكدارانی بەرەی نوسرەو سوپای بەشار ئەسەد سەركردەی بەرەی نوسرە كوژرا.
بەپێی هەواڵەكە شەڕەكە لەنزیك ئاوای (تل كرسانی) لەنزیك شاری حەڵەب روویداوەو تێیدا ئەبو سلێمان میسری سەركردەی بەرەی نوسرە كوژراوە.
بەرەی نوسرە یەكێك لەگروپەكانی سەر بە رێكخرای ئەلقاعیدەیە.
PM:08:34:24/10/2015